دیبلۆماتکارێکی ئێرانی لە تورکیا دەستگیرکرا

دیبلۆماتکارێکی ئێرانی لە تورکیا دەستگیرکرا

پەیامی کورد … دیبلۆماتکارێکی ئێرانی لە تورکیا دەستگیرکرا

 

ڕۆژنامەی دەیلی سەباحی تورکی ئاشکرایکردووە، دیبلۆماتکارێکی ئێرانی لە کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە تورکیا کاریکردووە، بە تۆمەتی کوشتنی مەسعود مەولەوی کە گەنجێکی چالاکی ئێرانی بوو دەستگیرکراوە.

 

ڕۆژنامە تورکییەکەدوێنێ ١١ ی شووبات، بڵاویکردووەتەوە، “سەرەتای ئەم هەفتەیە مەحمود ڕەزا ناسرزادە، دیبلۆماتکاری ئێرانی لە کونسوڵخانەی ئێران لە تورکیا لەسەر کوشتنی چالاکێکی وڵاتەکەی لە ساڵی ٢٠١٩ دا دەستگیرکراوە.

 

مەحمود ڕەزا ناسرزادە تەمەنی ٤٣ ساڵە و تۆمەتبارکراوە کە پلانیداناوە بۆ کەسێک بەناوی عەلی ئەسفنجانی تا هاوکاری  مەسعود مەولەوی بکات ئێران جێبهێڵێت و ڕوبکاتە تورکیا تا لەو وڵاتە بیکوژن.

 

مەسعود مەولەوی، لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە ناوچەی شیشلی ئیستەنبول تەقەی لێکرا و دوو فیشەکی بەرکەوت و گیانی لە دەستدا.

 

بەپێی زانیارییەکان مەسعود مەولەوی کارمەندی پێشوتری وەزارەتی ئیتڵاعات بووە و دوای گەیشتنی بە تورکیا دەستیکردووە بە ئامادەکاری بۆ ئاشکراکردنی چەندین بەڵگە لەسەر حکومەتی ئێران.

 

ئەگەرچی دیبلۆماتە ئێرانییەکە دەڵێت کاتێک مەسعود کوژراوە ئەو لە خاکی تورکیادا نەبووە، بەڵام ڕۆژنامە تورکییەکە ئاماژە بەوەدەکات کاتێک بکوژی مەسعود گەڕاوەتەوە بۆ ئێران دیبلۆماتە ئێرانییەکە لە فڕۆکەخانە پێشوازی لێکردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە