بەتۆمەتی تیرۆر، دادگای تورکیا (١٤) رۆژنامەنوسی رۆژنامەی جمهوریەتی ئۆپۆزسیۆنی دەستگیردەکات و فەرمانی زیندانیکردنی بەسەردا سەپاندوون.
ئاژانسی رۆیتەر لەزاری پارێزەر (ئۆزدین ئۆزدەمیر) بڵاویکردووەتەوە، کە ''زۆربەی بڕیارەکانی زیدانیکردن لە نێوان دوو ساڵ و نیو بۆ حەوت ساڵدایە، بەڵام تۆمەتبارێکیان سزای (١٠) ساڵی بەسەردا سەپێندراوە''.
بەپێی زانیارییەکان، کە بەرپرسانی حکومەتی ئەنقەرە بەتۆمەتی پەیوەندیبوون و پشتگیریکردنی فەتحوڵا گولەن ئەو رۆژنامەنوسانەیان دەستگیرکردووە و ئەوانیش رەتیانکردووەتەوە هیچ پەیوەندییەکیان بە گولەنەوە هەبووبێت.
باس لەوەشدەکرێت، کە دادگاییکردنی ئەو تۆمەتبارانە، لە (١٧)ی تەموزی ساڵی رابردووەوە هەتا ئێستا بەردەوامی هەیە و تەنانەت (ئاکین ئەتەلای) سەرۆکی تەنفیزی رۆژنامەی جمهوریەتی لەناو دەستگیرکراوەکاندایە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە