پەیامی کورد ... هێزەکانی تورکیا عەین عیسا بوردمان دەکەن
هێزه‌كانی توركیا و گرووپه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كان كه‌مپی عه‌ین عیسا و دوو گوندی دیكەی رۆژئاوای كوردستانیان تۆپباران كرد.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتگەوە، شەوی شەممە ١٢ی کانوونی یەکەم سوپای توركیا و چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا كه‌مپی عه‌ین عیسا و گونده‌كانی سه‌یدا و موعه‌له‌قی-یان تۆپباران كرد.
ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه سوپای توركیا و چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كان به به‌رده‌وامی شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا و كەمپه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شارۆچكه‌یه بۆردومان ده‌كه‌ن، رووسیاش داوا له هه‌سه‌ده ده‌كات ئه‌و شارۆچكه‌یه راده‌ستی سوپای سووریا بكات تا له هێرشی توركیا پارێزراوبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە