پەیامی کورد ... هێزەکانی تورکیا ١٠ گوندی زاخۆیان بوردمان کرد
لەشەوی رابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، تۆیخانەکانی سوپای تورکیا ١٠ گوندی سنووری ناحیەی دەرکار و باتیفای سەر بە قەزا زاخۆ تۆپباران دهكات، بەرێوەبەری ناحیەی باتیفاش دەڵێت، "بۆ جاری یەکەمە بە دووری چوار کیلۆمهتر لە سەنتەری ناحیەکە تۆپباران دەکرێت".
دلشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا سەر بە قەزای زاخۆ رایگەیاند: "لە شەوی رابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا 10 گوندی سەر بە ناحیەی دەرکار و باتیفایان لە سنووری قەزای زاخۆ بە سەختی تۆپباران کردووه".
وتیشی: "تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بارەگاکانی پەکەکەیان لە گوندەکانی (نزورێ، رویسێ، شویدنێ، مەلا عەرەب، بەرانش، کەشانێ، خیزاڤا، بانکێ، منینێ، ئەڤلھێ) کردوەتە ئامانج".
وهك بهڕێوهبهری ناحیهی باتیفا ئاماژهی پێداوه، ئەم ھێرشەی سوپای تورکیا وەڵامدانەوەیەک بوە بۆ ھێرشی دوێنێی پەکەکە، چونکە گەریلاکانی پەکەکە دوو ھێرشیانکردە سەر بارەگاکانی سەربازانی تورکیا لە بەرزاییەکانی کالگھوری لە نزیک سەنتەری ناحیەی باتیفا.
بەوتەی دلشێر، بۆجاری یەکەمە تورکیا گوندی مەلا عەرەب تۆپباران دەکات کە تەنیا چوار کیلۆمهتر دوورە لە سەنتەری ناحیەی باتیفا کە ژمارەیەک گولـلە تۆپ نزیک سەنتەری ناحیەکە کەوتوونەتە خوارەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە