لە سنووری بانە کۆڵبەرێک بریندار کرا

لە سنووری بانە کۆڵبەرێک بریندار کرا

پەیامی کورد … لە سنووری بانە کۆڵبەرێک بریندار کرا

 

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی شاری بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە ٦ی تەمووزی ٢٠٢١، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی ئەو دستڕێژهەدا کۆڵبەرێک بە ناوی “محەمەد بەهرامی” خەڵکی گوندی “باخچەڵە”ی سەقز لە مەودای ٥ مەترییەوە پێکراوە و لاقی بە سەختی بریندار بووە.

 

محەمەد بەهرامی بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە