سەبارەت بەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، حکومەتی بەغدا روونکردنەوە دەدات، وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش دەڵێت، "دەقی یاسای بودجەی ساڵی (٢٠١٨) بەرامبەر بەھەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکراوە".
سەعد حەدیسی وتەبێژی نووسینگەی رۆژنامەوانیی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق، رایگەیاندووە، "ھەرچەندە بەناوی حکومەتی ئێستای عیراقەوە قسە دەکەم و ناتوانم لەبری حکومەتی داھاتووی عیراق لێدوان بدەم، بەڵام حکومەتی ئێستای عیراق بەردەوام دەبێت لەناردنی موچەی مانگانەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بەگرەنتییەوەو بەشێوەیەکی دەوری".
دەشڵێت، "نازانین سیاسەتی حکومەتی داھاتووی عێراق بەرامبەر بەو پرسە چۆن و چی دەبێت".
حەدیسیی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا حکومەتی بەغدا بەبێ بەرامبەر بڕی (٣١٧) ملیار دینار وەک موچەی فەرمانبەران بۆ ھەرێم دەنێرێت، هەروەها بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران و دەقی یاسای بودجەی (٢٠١٨) لەگەڵ ھەرێم جێبەجێ نەکراوە.
پێشتریش ماھر جوھان بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاندبوو، کە بەپێی زانیارییەکانیان، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامی دەبێت و تەنھا بۆ چەند مانگێکی دیاریکراو نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە