كازمی بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات

كازمی بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات

پەیامی کورد     ...   كازمی بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "شاندی هەرێم و بەغدا لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە ئەنجامەكانیان كردووەتە راسپاردە و داویانەتە سەرۆكوەزیرانی تازە، بۆ ئەوەی بڕیاری لێ بدات، بەپێی پێشبینی ئێمەش، كازمی بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات".

د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:  "ئێمە لەگەڵ شاندی دانووستانكاری هەرێمی كوردستان دانیشتین و باسیان لەوە كرد، كە گفتوگۆی زۆریان لەگەڵ شاندی حكوومەتی عێراق كردووە و هەموو ئەنجامەكانیان لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە كردۆتە راسپاردە و داویانەتە سەرۆكوەزیرانی تازەی عێراق موستەفا كازمی و چاوەڕێ دەكەن بڕیاری لەسەر بدات".

سەفار گوتیشی: "چاوەرێ دەكرێت ووڵامی كازمی ئیجابی بێت و بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدات، چوونكە بڕیاری دا كە مووچەی خانەنشینانی عێراق بدرێت، بۆیە دوای ئەوە بڕیار لەبارەی مووچەی هەرێمی كوردستانەوە دەدات".

ناوبراو باسی لەوەش كرد، بڕیار دراوە چوونی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا بەردەوامی هەبێت تاوەكوو دەگەنە رێككەوتنێك لەسەر هەموو كێشەكان.

دوای دەستبەكاربوونی سەرۆكوەزیرانی تازەی عێراق، باسی لەوە كرد كە ئەو رێككەوتنەی لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا دەكرێت، لە بەرچاو دەگرن و بە گرنگییەوە كاری لەسەر دەكەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە