پەیامی کورد ... ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نوێترین زانیاری لەبارەی گفتوگۆکانیان لەگەڵ به‌رگری عێراق ئاشکرا دەکات
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگەیاند : گفتوگۆكان له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به‌رده‌وامن و لێكه‌تێگه‌یشتنی باش هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێكکه‌وتنی كۆتایی.
جه‌باره یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، "له‌سه‌ر سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش و ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش و هێڵی به‌رگری هاوبه‌ش له ناوچه‌كانی دیاله و كه‌ركووك و مه‌خموور و مووسڵ دوو كۆبوونه‌وه‌مان كردوه له 2-7-2020 و 20-7-2020 كۆمه‌ڵێك له‌و بابه‌تانه لێكتێگه‌شتنی هاوبه‌شمان هه‌بوه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتووینه‌ته رێكکه‌وتنی كۆتایی بۆ ئه‌وه‌ی واژوی له‌سه‌ر بكه‌ین".
ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌رچی ده‌وترێت به‌تایبه‌ت له سۆشیال میدیا و ره‌نگه ئه‌وانه‌ی لێدوان ئه‌ده‌ن به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان نه‌بونه له ووه‌رده‌كاری كۆبوونه‌وه‌كان نازانن، به‌گشتی به‌رده‌وامن له كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ، ره‌نگه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر له ماوه‌یه‌كی نزیك لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، "هه‌ردوولامان هاوڕاین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی توندوتۆڵ هه‌بێت له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ كۆتاییهێنان به داعش، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی دوزخورمات و كه‌ركوك و ناچوه‌كانی مه‌خمور و موسڵ".
جه‌باره یاوه‌ر باسی لەوەشکرد، "هه‌درولامان له‌سه‌ر ئەوە هاوڕاین كه هه‌ماهه‌نگی بەکەین، به‌ڵام هه‌ماهه‌نگی میكانیزم و ئالیه‌تی هه‌یه، ئێمه ئه‌وه‌مان له سێ خاڵ كۆكردوەته‌وه، یه‌كێكیان دامه‌زراندنی هه‌ماهه‌نگی ناوه‌ندی له نێوان ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی به‌رگری، ئه‌وه‌ی تریشیان هێزی هاوبه‌ش و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، سێیه‌میان بابه‌تی هێڵی به‌رگری هاوبه‌ش به درێژایی ئه‌و ناوچانه".
ئەوەشی خستەڕوو، هێشتا به تاوه‌تی نه‌گه‌یشتونه‌ته رێكکه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌ی ئالیه‌تی بۆ جێبه‌جێبكردنی ئه‌و خاڵانه، به‌ڵام لێكتێگه‌یشتنی هه‌یه ده‌رباره‌ی زۆر له خاڵه‌كان، پێویسته بۆ هه‌موو ئه‌و خاڵانه رێوشوێنی گونجاو دابنێن، ئه‌وكات كه رێكکه‌وتن له نێوان هه‌ردولا واژۆكرا ده‌كه‌وینه بواری جێبه‌جێكردن، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستا له هیچ یه‌كێك له‌و بابه‌تانه نه‌گه‌یشتونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن.
رونیشیکردەوە، رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتو دیارینه‌كراوه، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕیاردراوه هه‌مو مانگێك لیژنه‌ی باڵای كۆبونه‌وه‌یه‌ك بكات، بێ گومان كۆبوونه‌وه‌یەكیان له هه‌ولێر ده‌بێت و كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له به‌غدا ده‌بێت، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌وجاره له به‌غدا ده‌بێت.
جەبار یاوەر دەشڵێت، له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامین بۆ چاره‌سه‌ر كردنی هه‌مو كێشه‌كان، "ئێمه‌ش له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین له گفتوگۆكردن له‌گه‌ل لایه‌نی وه‌زاره‌تی به‌رگری له رێگای ئه‌و دو لیژنه باڵایه بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنی كۆتایی".
سه‌باره‌ت به‌بڕیاری پله به‌رزكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه جه‌باره باوه‌ر وتی، "كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌نجام دراوه به ئاماده‌بونی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بڕیاردراوه به جێبه‌جێكردنی خشته‌ی ئازار و ئه‌یلولی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ساڵی 2017، سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین، ئه‌و بابه‌ته رێكاری هه‌یه، له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن ده‌چێته سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فه‌رمانی هه‌رێمی پێده‌رده‌چێت و ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت".
له‌باره‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ووتی، "لیژنه‌كان به‌رده‌وامن له كۆبونه‌وه‌كانی خۆیان له نێو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی 70 و 80، هه‌م له‌گەڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ، بێگومان به پێی ئه‌و پلانه‌ی حكومه‌ت ئه‌و خاڵانه‌ی په‌یوه‌ندی دارن به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌پێی ئه‌و یاسایه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە