پەیامی کورد ... هەڵمەتی چاندنی دار لە هەولێر دەستیپێکرد
به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزایی له هه‌ولێر، رۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی تەشرینی یەکەم، هه‌ڵمه‌تی پایزه‌ی دارچاندن ده‌ستیپێكرد.
ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه وتی "هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان بۆ هه‌موو كوردستانه و له هه‌ولێره‌وه ده‌ستپێده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌شدارده‌بن له هه‌ڵمه‌تی دارچاندن و پارێزگاریكردن له‌و دارانه‌ی ده‌یچێنین، بۆئه‌وه‌ی رێژه‌ی سه‌وزایی به‌رزببێته‌وه، چونكه هێشتا رێژه‌كه نه‌گه‌یشتۆته ئاستی ستاندارد".
له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر وتی "ده‌ستمان به‌هه‌ڵمه‌تی پایزه‌ی دارچاندن كردوه و بۆ به‌هاریش هه‌ڵمه‌تی دیكه ئه‌نجامده‌ده‌ین، ئه‌وه‌ی ئێستاش له سێ شوێنی هه‌ولێره‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین، كه بریتین له پشت پاركی مناره، گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ و گه‌ڕه‌كی رۆشنبیری".
هه‌روه‌ها داوای له هاووڵاتیان كرد بۆ هه‌ر بۆنه‌یه‌كی خۆشی خۆیان، دارێك بچێنن و هه‌مووانیش هاوكاربن له به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سه‌وزایی و داره‌كانیش بپارێزن.
له‌ڕووی ژینگه‌شه‌وه عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاككردن و پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێم وتی "زیادبونی رێژه‌ی سه‌وزایی جگه له جوانكاری بۆ ناو شار‌و شارۆچكه و وڵاته‌كان، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستیش هه‌یه، بۆیه هه‌موولایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن بابه‌تی گه‌شه‌پێدان به رێژه‌ی سه‌وزایی له قسه‌وه بكرێته كردار وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە