پەیامی کورد … ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دەرماڵەی خوێندكاران تاوتوێدەكات
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆی ئه‌نجامبدات و له‌باره‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندكاران و خۆپیشاندانه‌كانه‌وه گفتوگۆ بكات.
به پێی زانیارییه‌كانى تۆڕی میدیایی ئێستا، ئه‌مڕۆ چوارشەممە ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆیدا پرسى خۆپیشاندانەکانى خوێندکاران و داواكاریی خەرجکردنەوەى دەرماڵەکانیان تاوتوێ دەكات.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان زۆربه‌ى هەوڵەکان بە ئاراستەى ئەوەن ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم لە بەرژەوەندیى خوێندکاران بڕیاربدات.
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكان خۆپیشاندان دەكەن و داواى دووباره خهرجكردنهوهى ده‌رماڵه‌ى خوێندن ده‌كه‌ن كه له‌ساڵى 2014وه ڕاگیراوه.
لەگەڵ ئەوەی كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران ڕۆژانی چوارشەممە ئەنجامدەدرێت، بەڵام دوو هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنەكە كۆبوونەوەی ئەنجامنەدابوو
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە