لە گەرمیان ٦٥ کەس بە هۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کراون

لە گەرمیان ٦٥ کەس بە هۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کراون

پەیامی کورد... لە گەرمیان ٦٥ کەس بە هۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کراون

ئاسایشی گەرمیان ئاشکرای کرد، لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا ٦٥ کەس بەهۆی بەکارهێنان و بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کراون و دەست بەسەر بڕێک لەو ماددانەشدا گیراوە.

عوسمان عەبدولکەریم بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، لە ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەشی ماددە هۆشبەرەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکە، توانیویانە ٦٥ کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن کە ٦٣ یان بەکارهێنەر بوون دوو کەسەکەی دیکە بازرگانی ماددەی هۆشبەر بوون.

هێمای بۆ ئەوەش کردووە، لەو ژمارەیەش ٤٩ یان کوردی دانیشتووی هەرێمی کوردستانن، ١٨ یان بیانین، هەروەها ٣٤ کەسیان کەیسەکەیان لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە، ٧یان لەبەر نەبوونی بەڵگەی پێویست ئازادکراون و ٢٤ تۆمەتباریش بە سزای زیندانیکردن و پێ بژاردن سزادراون.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئاسایشی گەرمیان لە بەشێکی تری قسەکانیدا وتویەتی، هەر لەو ماوەیەدا ٢ کیلۆ و ٥٠٠ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ، کیلۆیەک و ٥٥٠ گرام لە جۆری تریاک، ٤٨٠ گرام حەشیش، هەزار و ٣٥٥ حەب لە جۆری ترامادۆل و میسادۆل لەگەڵ ٧.٥ گرام هێرۆین دەستیان بەسەردا گیراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە