حکومەتی هەرێم لەسەر بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا هاتەدەنگ

حکومەتی هەرێم لەسەر بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا هاتەدەنگ

حكومەتی هەرێم سەبارەت بە بۆردومانی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا رایگەیاند، کە "وێڕای هاودەردی و سەرەخۆشیمان بۆ خانەوادە و كەسوكاری شەهیدان، نیگەرانی خۆمان لە بەئامانجگرتنی دێهات و ئاوەدانییەكانی هەرێمی كوردستان دەردەبڕین".
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، "لە كاتێكدا هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بۆ پیرۆزكردنی جەژنی نەورۆز و پێشوازیكردنی ساڵی تازەی كوردی روویان لە دەشت و دەر و شاخ و چیاكانی كوردستان كردووە و خەریكی ئاهەنگگێڕانن، بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/3/2018 چوار گەنجی هەرێمی كوردستان لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ پێگەكانی پەكەكە لە ناوچەی باڵەكایەتی، شەهیدبوون".
دەشڵێت، "وێڕای هاودەردی و سەرەخۆشیمان بۆ خانەوادەو كەسوكاری شەهیدان، نیگەرانیی خۆمان لە بەئامانجگرتنی دێهات و ئاوەدانییەكانی هەرێمی كوردستان دەردەبڕین كە بەداخەوە بەهۆی بوونی پێگەكانی پەكەكە و نزیكییان لە دێهات و ئاوەدانییەكانی ئەو ناوچانە، بەردەوام مەترسییان لەسەرە و ئەمە بۆ چەندەمین جارە هاووڵاتیان دەبنە قوربانی".
وتەبێژی حکومەتی هەرێم، داواش لە پەكەكە دەكات دەوروبەری دێهات و گوندەکان چۆڵ بكات، تاوه‌كوو چیتر هاووڵاتیان نەبنە قوربانی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە