جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، هەردوو سنووری بناری قەندیل و شارۆچکەی ئامێدی بۆردوومان دەکەنەوە.
بەوتەی شایتحاڵەکانی ناوچەکە، ئەمشەو لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە، کە ژمارەیان سێ فڕۆکەبووە، بۆردوومانی سنووری گوندەکانی ناودەشتیان لە بناری قەندیل کردووەتەوە.
هاوکات، فڕۆکەکانی رژێمی تورکیا، سنووری ناوچەی چەمزیی سەر بە شارەدێی شیلادزیان لە شارۆچکەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومانکردووە.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە سەبارەت بەزیانەکانی بۆردوومانەکان، بەوردی بڵاونەکراوەتەوە و فڕۆکەکانی تورکیاش بەسەر ئاسمانی گوندەکانی بناری قەندیل و دۆڵی باڵەیان و سنووری ناوچەی بەڵەکایەتی بە بەردەوامی دەسوڕێنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە