هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لەسێدارە درا

هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لەسێدارە درا

پەیامی کورد... هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لەسێدارە درا

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٧٢٢، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی محەممەد شوکریان تەمەن ٢٥ ساڵ کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی هەنگاو، محەممەد شوکریان خەڵکی شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام بووە کە ٣ ساڵ پێش لە شاری تاران لە حاڵێکدا لەگەڵ هاوڕێیەکی سەرقاڵی خواردنەوە کحولییەکان بوون، چەقۆیەکی بەرەو هاوڕێکەی فڕێ دراوە کە بووەتە هۆی کوژرانی.

محەممەد شوکریان سێ ساڵ پێش و دوای ئەوەیکە خۆی ڕادەستی هێزە ئینتزامییەکان کردبوو و ڕاگەیاندبوو کە بە ئەنقەست هاوڕێکەی نەکوشتووە، بەڵام لەلایەن دەزگای دادوەری سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن سزای سێدارەی چەندین هاووڵاتیی دیکە لەم بەندیخانە بەڕێوەچووە کە تا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە