هاووڵاتییەکی کورد لە دیواندەرە دەستبەسەر کراوە

هاووڵاتییەکی کورد لە دیواندەرە دەستبەسەر کراوە

پەیامی کورد … هاووڵاتییەکی کورد لە دیواندەرە دەستبەسەر کراوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە سەر بە پارێزگای سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ئابی ٢٠٢١،، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی (عەلیاوای یاپەڵ) و هاووڵاتییەکیان بە ناوی "سولەیمان گولی" دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سولەیمان گولی بە بێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری دەستبەسەر کراوە و لە دوای تێپەربوونی نزیک بە ١٠ ڕۆژ هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو و هەروەها ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی لەبەردەستدا نیە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢١دا لانیکەم ٦٧ هاووڵاتی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوامەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە