پەیامی کورد … هاووڵاتییەکی کورد لە دیواندەرە دەستبەسەر کرا
هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی سنە گوازرایەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١، هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی ئارمان ئەسەدی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارمان ئەسەدی دوای دەستبەسەرکران بۆ دەستبەسەرگەی ئەمنی شارام فەر لە شاری سنە گوازراوەتەوە.
ئارمان ئەسەدی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری دیواندەرەیە و هەتا ئێستا هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ناوبراو نەزانراوە. ئەم چالاکە کورد ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێگای پەیوەندییەکی تەلەفوونی کورت شوێنی ڕاگیرانی بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە