هاووڵاتییەکی کورد لە ئێران لەسێدارە درا

هاووڵاتییەکی کورد لە ئێران لەسێدارە درا

پەیامی کورد ... هاووڵاتییەکی کورد لە ئێران لەسێدارە درا

 

سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دوروود سەر بە پارێزگای لوڕستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەندیخانەی ناوەندیی یەزد جێبەجێ کرا.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتیێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٤ی ژانویەی ٢٠٢٠)، سزای سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی ڕەزا شێرزاده تەمەن ٣٦ ساڵ و کوڕی نەسری لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری یەزد جێبەجێ کراوە.

 

ڕەزا شێرزادە نزدیکەی پێنج سال بەر لە ئیستا بە تۆمەتی قەتڵ (کوشتنی ئەنقەست) دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەزا شێرزاده خەڵکی شاری دوروود سەر بە پارێزگای لوڕستان بووە.

 

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی ئەو هاووڵاتییە لە میدیاکانی ئێران و هەروەها سەرچاوە فەرمییەکانی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە