هەرێمى کوردستان دەبێتە خاوەنى ڕێبەرى ئەلیکترۆنیی گەشتیارى

هەرێمى کوردستان دەبێتە خاوەنى ڕێبەرى ئەلیکترۆنیی گەشتیارى

پەیامی کورد... هەرێمى کوردستان دەبێتە خاوەنى ڕێبەرى ئەلیکترۆنیی گەشتیارى



گوتەبێژى دەستەى گشتیى گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، سەرقاڵى دانانى ڕێبەرێکى ئەلیکترۆنیى گەشتیارین کە خزمەتێکى زۆر بە گەشتیارى و گەشتیارانى هەرێمى کوردستان دەکات.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژى دەستەى گشتیى گەشتوگوزار، ڕاگەیاند: "ئەو ڕێبەرە ئەلیکترۆنییە گەشتیارییە لە شێوەى ئەپڵیکەیشنێک دەبێت کە گەشتیارى بیانى و ناوخۆ دەتوانێت لەسەر مۆبایلەکەى دابنێت و تێیدا تەواوى ناوچە گەشتیارییەکان و دوورییان لە شارەکان و خزمەتگوزارییان و نرخیان و زۆر شتى دیکەى تێدا دیارى کراوە".

گوتیشى: "هاوکات گەشتیار دەتوانێت لە ڕێگەى ئەو ڕێبەرەوە شوێنێکى گەشتیارى کە بیەوێت بۆى بچێت و لێى بمێنێتەوە بۆخۆى دەگرێت ".

باسى لەوەش کرد: "ئەو جۆرە ڕێبەرە لە وڵاتە پێشکەوتووەکان پشتى پێ دەبەسترێت و سەرکەوتنى بەدەست هێناوە و لە قۆناغى یەکەم بە هەرسێک زمانى کوردى و عەرەبى و ئینگلیزى دەبێت و لە قۆناغەکانى دیکە زمانەکانى دیکەشى بۆ زیاد دەکرێت".

ئیبراهیم عەبدولمەجید، ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد: "ئێستا بە هاوکاریى لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ڕێگەى کۆمپانیایەکى تایبەتەوە کار لەسەر دروستکردنى ئەو ڕێبەرە ئەلیکترۆنییە دەکرێت و ئومێد دەکەین ئەمساڵ بتوانرێت تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەت گەشتیارانەوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە