پەیامی کورد... ئهردۆغان: بوومەلەرزەکە گەورەترین کارەساتە کە توركیالە ساڵی ١٩٣٩ەوە بەخۆیەوە بینیبێت
لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا باسی لە بوومەلەرزەکەی شاری کەهرامان مەڕەشى باشووری ئەو وڵاتە کرد، كه كاریگهرییهكهی چهند ناوچهیهكی دیكهی گرتهوه.
ئهردۆغان رایگهیاند: ژمارەی گیانلەدەستدانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بۆ ٩١٢ کەس بەرزبووەوە و پێنج هەزار و ٣٨٣ کەسیش بریندار بوون. وتی بهتهواوهتی ناتوانرێت پێشبینی بکرێت کە ژمارەی کوژراوەکان چەندە، چونكه بههۆی گەڕان و پشكنینهوه ژمارهكان دهگۆڕدرێن.
ئهردۆغان باسیلهوهكرد، ئەم بوومەلەرزەیە گەورەترین کارەساتە کە وڵاتەکە لە ساڵی ١٩٣٩ەوە بەخۆیەوە بینیبێت. لە هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردندا ٤٥ وڵات هاوکارییان پێشکەش کردووه.
وردەکارییەکانی بوومەلەرزەکەی کەهرامان مهڕهش:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.9 پلە باشووری تورکیای هەژاند و لە قوبرس، لوبنان، سوریا، ئوردن، عێراق و میسر هەستی پێکرا، بەهۆیەوە باڵەخانەکان داڕمان و دانیشتووانی ئەو وڵاتە ماڵ و حاڵیان بهجێهێشت.
سەنتەری لێکۆڵینەوەی زانستە جیۆلۆجییە ئەڵمانییەکان ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر لە نزیک شاری كههرهمان مهرهش ڕوویداوە.
شایەتحاڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز لە دیاربەکر کە 350 کم لە چهقی بومهلهرزهكهوه دوورە، ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە نزیکەی خولەکێکی خایاندووە و پەنجەرەکانی شکاندووە.
بوومەلەرزە لە تورکیا
تورکیا دەکەوێتە ناوچەیەک کە چالاکیی بومەلەرزەیی تێدایە کە لە بەرزترین ئاستی جیهاندایە.
لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمدا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلە لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیا هەژاند و نزیکەی پەنجا کەس بریندار بوون و زیانێکی سنوورداریشی لێکەوتەوە، بەپێی ڕاپۆرتی خزمەتگوزارییەکانی ئەمبولانسی تورکیا.
هەروەها لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠دا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٧ پلە لە ناوچەی ئێلازیگی گرتەوە و زیاتر لە ٤٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە مانگی تشرینی یەکەمی هەمان ساڵدا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٠ پلە لە دەریای ئیجەدا کەوتەوە و بەهۆیەوە ١١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە