هێزەکانی داعش لە دیالە بوردمان کران

هێزەکانی داعش لە دیالە بوردمان کران

پەیامی کورد … هێزەکانی داعش لە دیالە بوردمان کران

لەسنووری پارێزگای دیالە گروپە چەكدارەكانی داعش بۆردومان كران، ئەوەش دوای ئەوەی نیازی پەلاماریان هەبوو بۆ سەر هێزەكانی سوپاو ئاسایشی عێراقی.

خانەی راگەیاندنی جەنگی بڵاویكردۆتەوە، شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانەوە بۆردومان كراوە، ئەوەش دوای ئەوەی زانیاری هەواڵگری هەبووە كە داعش نیازی پەلاماری هەیە.

هەروەها باسی ئەوەشكراوە، كە لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكان موڵگەی گروپە چەكدارەكانی داعش وێران بووە، بەڵام ئاماژە بەوەنەكراوە، چەند كەسیان كوژراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە