سوپای تورکیا دوو گوندی دەڤەری زاخۆی بوردمان کرد

سوپای تورکیا دوو گوندی دەڤەری زاخۆی بوردمان کرد

پەیامی کورد … سوپای تورکیا دوو گوندی دەڤەری زاخۆی بوردمان کرد

ئەمڕۆ دووشەممە سوپای توركیا بەهۆی بوونی چەكدارانی پەكەكەوە، دوو گوندی له‌ سنووری ناحیه‌ی باتیفا سه‌ر به‌ قه‌زای زاخۆ تۆپباران كرد، زیانێكی زۆری ماددی به‌ر گوندنشینانی ئه‌و دوو گونده‌ كه‌وتووە و تەزووی كارەباش بڕاوە.

لەمبارەیەوە كەناڵی "كوردستان24" بڵاوی كردەوە به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا هه‌ردوو گوندی بانكی سه‌روو و بانكی خواروویان لە سنووری باتیفا به‌ چڕی تۆپباران كرد.

تۆپبارانەكە زیانێكی زۆری به‌ خانوو، ره‌ز و باخ، ئۆتۆمبێل و بێستانه‌كانی گوندنشینان گەیاندووە و ته‌نیا 50 مه‌تر له‌ خانووی هاووڵاتیانه‌وه‌ دوور بووه‌.

ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ تۆپباران كراوه‌، هه‌مان ئه‌و ناوچه‌یه‌یه‌ كه‌ به‌ر له‌ رۆژێك به‌هۆی ته‌قینی بۆمبێكی چێندراوی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ رێگاكان به‌ ئۆتۆمبێلێكی گه‌شتیاراندا، دوو گه‌شتیاری عه‌ره‌ب گیانیان له‌ده‌ست دا و ئۆتۆمبیله‌كه‌شیان تێكشكا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە