ئەردۆغان كۆتایی ئەم مانگە سەردانی بەغدا و هەولێر دەكات

ئەردۆغان كۆتایی ئەم مانگە سەردانی بەغدا و هەولێر دەكات

سەرۆككۆماری توركیا كۆتایی ئەم مانگە سەردانی بەغدا و هەولێر دەكات و دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ئەنكەرەو بەغدا یەكلادەكاتەوە.

بەرپرسێكی باڵا لەوەزارەتی دەروەی عێراق بۆ رۆژنامەی (العربی الجدید) ئاشكرایكردووە: رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كۆتایی ئەم مانگە سەردانی عێراق دەكات.

بەوتەی ئەو بەرپرسە، سەردانەكەی ئەردۆغان بە سەرۆكایەتی وەفدێك دەبێت كە گەورە بەرپرسانی تورك و ژمارەیەك لە پیاوانی خاوەنكار و خاوەنی كۆمپانیا جیاوازەكان لەخۆدەگرێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە، سەردانەكە سێ‌ رۆژ دەخایەنێت دوو رۆژ لە بەغدادی پایتەخت دەمێنێتەوە رۆژێكیش لە هەولێر.

باسی لەوەشكردوە، بڕیارە لەسەردانەكەدا كۆمەڵێك دۆسیەی هەڵپەسێردراو یەكلابكرێتەوە كە دیارترینیان دۆسیەی پارتی كرێكاران و ئاو و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی عێراق لەڕێی بەندەری جەیهانی توركیاوە.

ئەوەشی ووتوە، دۆسیەی پرۆژەی رێگای پەرەپێدان لە دۆسیەی لەپێشینەكانی گفتوگۆی نێوان سەرۆكی توركیا دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی عێراق بەوپێیەی بایەخێكی ئابوری گرنگی هەیە بەلای بەغداو ئەنكەرەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە