ژنێكی گه‌نجی خه‌ڵكی ئورمیه لە رۆژهەڵاتی کوردستان به‌ناوی زیبا سه‌یادی له‌لایه‌ن هاوسه‌ری پێشویه‌وه كه هاوكات ئامۆزایه‌تی له یه‌كێك له فێرگه‌كانی ئه‌و شاره‌دا به چه‌ك كوژرا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو له‌ڕاپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، ژنێكی گه‌نج به ناوی زیبا سه‌یادی ته‌مه‌ن 27 ساڵ له ئورمیه كوژرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و ژنه ماوه‌ی 10 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه، له هاوسه‌ره‌كه‌ی كه هاوكات ئامۆزای خۆیه‌تی جیابوه‌ته‌وه.
رێکخراوەکە دەڵێت، زیبا سه‌یادی له فێرگه‌یه‌ك كه تازه تێیدا ناوی تۆماركردبو، له شه‌قامی عه‌ماری ئورمیه، به ده‌ستڕێژی گوللـه له به‌رچاوی فێرخوازه‌كانی ئه‌و فێرگه‌یه‌دا كوژرا.
دەشڵێت، هاوسه‌ری پێشوی ئه‌و ژنه به ناوی جه‌لال سه‌یادی، دوای ڕودانی ئه‌و تاوانه شوێنه‌كه‌ی جێهێشتوه و ئێستا هه‌ڵاتوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە