چوار کۆڵبەری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەسەر سنووری (تەتە) لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بریندار کران.
بەپێی زانیارییەکان، (سیروان تاک) خەڵکی سنە، (سامان) خەڵکی شاری مەریوان و دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی (ئەمیر) و (سیامەک)، کە هەردوویان خەڵکی شاری بانەن، لە سنووری (تەتە)ی سەر بە شاری سەوڵاوا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار کران.
دواتر ئەو چوار کۆڵبەرە بەهۆی سەختیی برینەکانییانەوە، گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە