ئەمڕۆ سێشەممە 2ی نیسانی ساڵی 2024 دژە تیرۆری كوردستان راگەیاندراوێكی لەبارەی هێرشە درۆنیەكەی ئەمڕۆی شنگال بڵاوكردەوە تێیدا هاتووە، بەگوێرەی زانیارییەکانمان، ئەمڕۆ کاتژمێر 11:35، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە چیای شنگال لە نزیک خێوەتگەی سەردەشت بەئامانج گرت
ئاماژە بەوەشكراوە، بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵای سەربازیی پەکەکە کوژراو و دوو چەکداری دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە