بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، تیمەکانمان لە چالاکیەکدا توانییان تۆمەتبارێك دەستگیر بکەن کە کاری کڕین و فرۆشتنی بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی نیسانی ساڵی 2024 بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، تیمەكانمان تۆمەتبارێكیان دەستگیرکرد و بڕی(یەك) کیلۆ ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا
ئاماژە بەوەشكراوە، لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دواتر وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە ڕێکەوتی 1ی نیسان لە شاری هەولێر تیمەکانمان لە بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە چالاکیەکدا توانییان تۆمەتبارێك دەستگیر بکەن کە کاری کڕین و فرۆشتنی بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد
ئەوەش خراوەتە ڕوو، هاوکات لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڕی (یەك)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (ماریجوانا) دەستی بەسەرداگیرا .
لە راگەیاندراوەكە ئەوەش هاتووە،لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان راگیراوەو لەژێر لێکۆلینەوە دایە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە