هونەرمەندێکی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندێکی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی گەورەی رۆژهەڵاتی کوردستان عەلی زەندی بە نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەیەکى کەنەدا و لە تەمەنی 58 ساڵی کۆچی دوایی کرد.

درەنگانی شەوی رابردوو ئەکتەر دیلمان زەندی کچی عەلی زەندی، لە هەژمارەکەیەوە بە فەرمی هەواڵی کۆچی دوایی باوکی راگەیاند، ئەوەش دوای تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە و مانەوەی بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانەیەکى شاری تۆرینتۆى کەنەدا.

عەلی زەندی لە دایکبووی شاری سنەیە لە ساڵی 1956، یەکێک بووە لە هاوڕێکانی قۆناغی منداڵی ناسری رەزازی و زیاتر لە 20 ساڵ کاری موزیک و ئاواز و گۆرانی وتنی کردووە، لای مامۆستا حەسەنی کامگار فێری ئەلف و بێی موزیک بووە، یەکەم هونەرمەندە گۆرانی ئەرمەنی لە کاسێت تۆمار کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە