په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور رایگه‌یاند، به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه ده‌وامی دووه‌می باخچه‌كانی ساوایان و خوێندنگه‌كانی له پۆلی یه‌ك تا پۆلی شه‌ش راگرت و کەشناسێکی کوردیش هۆشداری لە خراپی کەشوهەوای دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دەدات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، تیایدا هاتووه: بە رەچاوکردنی باری کەش و هەوا و بۆ دەوامی دووەم دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ سێشه‌ممه 7ی ئایاری 2024، دوای پرس و راوێژ بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و قایمقامی قەزای شارەزوور بڕیاریاندا دەوامی دووەم لەسەرجەم باخچەکانی ساوایان و قوتابخانە (1 - 6) سنوری بەڕێوەبەرایه‌تیه‌كه‌یان رادەگیرێت.
باسی له‌وه‌شكردووه: خوێندنگە ئامادەییەکان و قوتابخانەکانی 7_9 دەوام ئاسایی دەبێت.
لای خۆیه‌وه پشتیوان ئیبراهیم شاره‌زای كه‌شناسی به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: له دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه هەورەگرمە، هەورەتریشقە، بارانی بەخۆڕ له دوانیوه‌ڕۆوه ده‌ستپێده‌كات.
وتیشی: "بارینی تەرزە بە جیاوازی ناوچەکان ده‌گرێته‌وه، ئەو کەسانەی لە دەرەوەن ئاگاداری خۆیان بن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئەو شوانکارانەی لە چیاکانن پێویسته بگەڕێنەوە یان لە شوێنێکی پاڕێزراودا بمێنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە