بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ژوئەنی ٢٠٢٤، کۆڵبەرێکی لاو خەڵکی گوندی "پووینە" سەر بە شاری جوانڕۆ، بەهۆی سەختی برینەکانی لە نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هەژیر مەحموودپوور شەوی ڕابردوو لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بوو و بۆ نەخۆشخانە گواسترابوو.
لەلایەکی دیکەوە، کۆڵبەرێک بە ناوی سەلاح (نازناو نادیار) لەکاتی کۆڵبەریدا و لە یەکێک لە ناوچە سنووریەکانی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کراوە. ناوبراو خەڵکی گوندی هەلۆژان سەر بە شاری سەوڵاوایە.
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ پێشتر ڕاگەیاندبوو، لە مانگی مەی ئەمساڵ لانی کەم ٨ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کوژراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە