کوژرانی کۆڵبەرێکی گەنج لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەرواری بڵاوکردنەوە :
کوژرانی کۆڵبەرێکی گەنج لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بەناوی مێهرداد عەبدوڵڵازادە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢١ی ئێوارەی یەکشەممە (١٣ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری گوندی "بێتوش" سەر بە شاری سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بەناوی مێهرداد عەبدوڵڵازادە کوژراوە.

بەوتەی سەرچاو ئاگادارەکان، مێهرداد عەبدوڵڵازادە خەڵکی گوندی "ماراغان" بەهۆی بەرکەوتنی گوللە لە شاخەکانەوە بەربووەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە