پەیامی کورد ... سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا ئاماژه‌یان به په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه و دۆستایه‌تیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرد.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14/3/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز سیداد ئونال جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پیرۆزباییان له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كرد به‌بۆنه‌ی كاندیدبوونی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هیوایان خواست كه به زووترین كات كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه و دۆستایه‌تیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرد و ئاماده‌یی ووڵاته‌كه‌یان بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و بازرگانیدا.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێز " ئۆنال خواست " له ئه‌ركی نوێیدا كه وه‌ك جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ستبه‌كار بووه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌كی باشه له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا به‌تایبه‌تی توركیا كه له كاته سه‌خته‌كاندا هاوكار و پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستان بووه، ئاماده‌یی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیدا ده‌ربڕی.
به‌ڕێزیان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد كه ئه‌م دواییه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌وڵی ئه‌وه درا چه‌ند كێشه‌یه‌كی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه‌ش ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگی جیددی نیشان دا و ڕۆڵی ووڵاتانی دۆست یشی له‌مباره‌یه‌وه به پێویست زانی.
تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییهكانهوه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە