پەیامی کورد ... سەرۆكی حكوومەت پەیامێك بۆ ساڵیادی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بڵاو کردەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێكی بۆ ساڵیادی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بڵاو كردەوە و دەڵێت: "ئومێدەوارم پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بەردەوام بێت لە کارکردن لەپێناو داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان."
پێنجشەممە 8/8/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێكی بۆ ساڵیادی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بڵاو كردەوە و ڕایگەیاندووە: "بەڕێز محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری گشتی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەم وهیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم."
سەرۆكی حكوومەت هەروەها ووتی: "ئومێدەوارم پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بەردەوام بێت لە کارکردن لەپێناو داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکان."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە