پەیامی کورد ... ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ستراتیژی له زاخۆ جێبه‌جێ ده‌كرێن
له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ستراتیژی ده‌چنه بواری جێبەجێكردن، به‌ڕێوبه‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی زاخۆش ده‌ڵێ: پڕۆژه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ده‌رفه‌تی كار ده‌بێت.
جگه‌رخوێن تاهر، به‌ڕێوبه‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی زاخۆ ڕایگه‌یاند : ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ستراتیژی له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ جێبه‌جێ ده‌كرێن کە پڕۆژه‌ی زۆر ستراتیژین و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بووژانه‌ی ئیداره‌كه ده‌بێت، له سنووری ناحیه‌ی ڕزگاری دوو پڕۆژه جێبه‌جێ ده‌كرێن، ئه‌وانیش درووستكردنی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی شه‌كر و پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وتن.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی زاخۆ ووتی : هه‌ر لە زاخۆ دوو وێستگه‌ی كارۆ ئاوی جێبه‌جێ ده‌كرێن كه توانای به‌رهه‌مهێنانی 100 مێگاوات كاره‌بایان هه‌یه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری ناوازه له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی (زاخۆ- دهۆك) جێبه‌جێ ده‌كرێن، چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌یش بۆ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ بەڕێگاوەن.
جگه‌رخوێن تاهر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: دوای ته‌واوبوونی ئه‌و پڕۆژانه و چه‌ندان پڕۆژه‌ی دیكه كه ئێستا كاریان تێدا ده‌كرێت كاریگه‌رییان له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی ئیداره‌كه‌مان ده‌بێت، له‌وانه، په‌یداكردنی هه‌لی كار و پڕكردنه‌وه‌ی بازاڕی ناوخۆ و راكێشانی گه‌شتیاری زیاتر بۆ زاخۆ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە