پەیامی کورد ... سەرۆكی حكوومەت گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتی تەندرووستی كردەوە
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتی تەندرووستی لە هەولێر دەكاتەوە، كە تێیدا نوێترین داهێنان و دەرمان و پێویستییە پزیشكییەكانی تێدا دەخرێتە ڕوو.
چوارشەممە 5/2/2025، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەولێر گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستیی لەژێر ناوی (داهاتووی تەندرووستی ببینە) كردەوە، كە یەكەم جارە پێشانگەی لەو جۆرە دەكرێتەوە.
150 كۆمپانیای ناوخۆ و نێودەوڵەتی لە پێشانگەكەدا بەشدارن و چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، تێیدا نوێترین داهێنان و دەرمان و پێویستییە پزیشكییەكانی تێدا دەخرێتە ڕوو، هەروەها زیاتر لە هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە