پەیامی کورد ... پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان
سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ھاتنی مانگی ڕەمەزان لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکات.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی.
بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
بەبۆنەی ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی (ڕەمەزان)ـەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەم. لە خودای مەزن داواکارم ڕۆژوو و نوێژ و نزای ھەمووان قبووڵ بکات و ئەو مانگە پیرۆزە خێر و بەرەکەت و ئارامی بۆ ھەموو لایەک بەدی بھێنێت.
مەسعوود بارزانی
٢٩ی شەعبانی ١٤٤٦ی کۆچی
٢٨ی شوباتی ٢٠٢٥ی زایینی
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە