پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی ڕاگەیاند
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات و هیوا دەخوازێت، بنەماکانی تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتی لەنێوان پێکهاتەکانی گەلەکەمان و گەلانی جیهاندا بەهێزتر ببێت و زیاتر گەشە بکات.
ئەمە دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. ئومێدەوارم پشووی جەژن، لە خۆشی و شادی و ئارامیدا بەسەر ببەن.
لە خوای مەزن نزاکارین کە ڕۆژوو و خواپەرستی هەمووان قبوڵ بکات و هیوادارین بنەماکانی تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتی لەنێوان پێکهاتەکانی گەلەکەمان و گەلانی جیهاندا بەهێزتر ببێت و زیاتر گەشە بکات.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاشتی و تەندرووستی دا بژین.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2025/3/29
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە