پەیامی کورد... لە بوومەلەرزەکەی ئیشیکاوا لە ڕۆژئاوای ژاپۆن، 24 کەس گیانیان لەدەستداوە
لە ئاکامی ئەو بوومەلەرزانەی ویلایەتی ئیشیکاوای ڕۆژئاوای ژاپۆن و کەناراوی نیمچەدوورگەی نۆتۆی لەم ناوچەیە هەژاند، 24 کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن، دوێنێ ژمارەیەکی زۆر بوومەلەرزە کە گوڕەکانیان لە نێوان پێنج بۆ حەوت پلەدا بوو لە نیمچەدوورگەی نۆتۆی ویلایەتی ئیشیکاوای ڕۆژئاوا و کەناراوەکانی ڕوویانداوە.
لە دوای بوومەلەرزەکان داڕووخان لە ڕێگاکان ڕوویدا، نزیکەی 200 بینا بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە شاری واژیما لە نیمچەدوورگەی نۆتۆ زیانیان بەرکەوت.
پارێزگای ویلایەتی ئیشیکاوا بڵاویکردەوە کە لە دوای بوومەلەرزەکانی ناوچەکە 24 کەس گیانیان لەدەستداوە، هاوکات تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن 14 کەسیان لە ژێر داروپەردووی ڕووخاودا ڕزگار کرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە