پەیامی کورد ... ئەمریکا : ئێران ئاگاداری کاتی ووردی هێرشەکەی حەماس و ڕادەی هێرشەکەی نەبووە
مەتیۆ میلەر، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : ڕەنگە ئێران زانی بێتی کە حەماس پلانی ئۆپراسیۆنی دژی ئیسرائیل دادەنێت، بەڵام ئاگاداری کاتی وورد و ڕادەی ئەو ڕووداوە نەبووە.
ئێران لە درێژخایەندا لایەنگری حەماس بووە و هاوکاری دارایی و کەرەستەی بۆ حەماس دابین کردووە. بەڵام هێشتا هیچ ئاماژەیەکمان نەبینیوە کە ئەوان پشتیوانی یان ئاراستەی هێرشەکەیان کردبێت.
هێشتا زووە بۆ دەرئەنجام لەم بارەیەوە. لە ڕۆژان و هەفتەکانی داهاتوودا چاومان لەسەر زانیاری نوێ دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە