پەیامی کورد... منداڵێکی تر لاسایی ڕەیانی کردەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا
تراژیدیایەکی نوێ مەغریب دەهەژێنێت کاتێک منداڵێکی مەغریبی لاسایی ڕەیانی تەمەن پێنج ساڵی کردەوە و خۆی هەڵدایە ناو بیرێکی ئاوەوە و گیانی لەدەستدا.
میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە، مەغریب ڕۆژی دووشەممە ڕووداوێکی پڕ ئازارێکی نوێی بە خۆوە بینی و منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵی مەغریبی، لە کاتی یاریکردندا ویستوویەتی لاسایی ڕەیانی تەمەن پێنج ساڵ بکاتەوە کە سەرەتای ئەم هەفتەیە دوای مانەوەی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە بیرێکدا مرد، بۆیە خۆی هەڵداوەتە بیرێکەوە و ڕاستەوخۆ مردووە.
ئاشکراشیان کردووە، ئەو بیرەی منداڵەکە خۆی فڕێداوەتە ناوی 57مەتر قووڵ بووە بەهۆی ئەوەی سەری بەر ترومپای ناو بیرەکە کەوتووە ڕاستەوخۆ گیانی لەدەست داوە و دوای چوار کاتژمێر تیمەکانی فریاگوزاری توانیویانە تەرمەکەی دەربهێننەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە