پەیامی کورد … بوومەلەرزەیەک ناوچەیەکی کوردنشینی باکووری ئێرانی هەژاند
بەەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەی "شوقان"ی سەر بە پارێزگای خۆراسانی باکووری هەژاند.
بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی ئێران کاتژمێر ١:٤٧ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی٥ی٢٠٢١ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٧ بە پلەی ڕیختەر ناوچەی شوقانی سەر بە پارێزگای خۆراسانی باکووری ئێرانی هەژاندووە.
بەپێی زانیارییەکان بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتریی زەوی ڕووی داوە.
لەبارەی زیانە گیانی و داراییەکانی ئەو بوومەلەرزەیە، هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.
بەشێکی زۆری حەشیمەتی خوراسانی باکوور کوردن کە پێنج دەیە پێش بۆ ئەو ناوچانە لە سنووری تورکەمەنستان و ئەفغانستان دوور خراونەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە