گەرمیان وشکەساڵی ڕادەگەیەنێت

گەرمیان وشکەساڵی ڕادەگەیەنێت

پەیامی کورد... گەرمیان وشکەساڵی ڕادەگەیەنێت

شادیە حوسێن بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمیان باس لەوە دەکات، لە دەڤەرەکەیان بارانی زۆر کەم باریوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا وشکەساڵی ڕادەگەیەنن.

شادیە حوسێن بە میدیاکانی وتووە، لە چەندین ناوچەی وەک کەلار و کفری و خانەقین بارانی زۆر کەم باریوە، بە جۆرێک بەرزترین ڕێژە ١١٠ میلیی مەتر بووە و کەمترینیشیان ٨٩ میلیی مەتر بووە کە لە خانەقین باریوە.

ڕوونیشی کردووەتەوە، بە شێوەیەکی گشتی دۆخەکە زۆر خراپە و لەم ڕۆژانەدا بە شێوەیەکی فەرمی وشکەساڵی لە گەرمیان ڕادەگەیەنن.

بەپێی وتەی شارەزایان، وەرزێکی ئاسایی بۆ پێگەیشتنی دانەوێڵە لە سنووری گەرمیان پێویستی بە ٢٥٠ میلیی مەتر بارانە، بەڵام لەو سنوورە باران زۆر لەوە کەمتر باریوە بۆیە بە وشکەساڵی حیساب دەکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە