لە گەرمیان ئەگەری وشکەساڵی هەیە

لە گەرمیان ئەگەری وشکەساڵی هەیە

پەیامی کورد... لە گەرمیان ئەگەری وشکەساڵی هەیە

بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمساڵ ئاستی بارانبارین ٨٢.١ ملیمەتر بووە، ئەوەش کەمترە لە ڕێژەی بارانبارینی ساڵی ڕابردوو لە هەمان ماوەدا، بۆیە تاوەکوو ئێستاش مەترسی وشکەساڵی هەیە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە، تاوەکوو ١٠ی ئەم مانگە لە سنووری گەرمیان ڕێژەی بارانبارین نەگەیشتووەتە ئاستی بارانبارینی ساڵی ڕابردوو کە ١١١.٣ ملیمەتر بووە.

ڕونیشکراوەتەوە بە جۆرێک ئەمساڵ تاوەکوو ئێستا ٨٢.١ ملیمەتر باران باریوە و ئەوەش مانای وایە تاوەکوو ئێستاش لە سنووری گەرمیان مەترسی وشکەساڵی هەیە.

بەپێی زانیارییەکان، تێکڕای بارانبارینی ساڵانە لە پارێزگای سلێمانی ٦٨٥ ملیمەترە و هەر کاتێک ڕێژەی بارانبارین لە نیوەی ئەم ڕێژەیە کەمتر بێت ئەو ساڵە بە وشکەساڵی ناو دەبرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە