پەیامی کورد … لە هێرشێکی داعشدا ٣ پۆلیس کوژران و ٤ دیکەش بریندار کران
چەكدارانی رێكخراوی داعش هێرشیان كردە سەر پۆلیسی فریاكەوتنی پارێزگای سەڵاحەدین و لە ئەنجامدا سێ پۆلیس كوژران و چواری دیكە برینداربوون.
سەرچاوەكانی هەواڵی عیراقی بڵاویانكردووەتەوە، خاڵێكی پۆلیسی فریاكەوتن لە پارێزگای سەڵاحەدین لەلایەن چەكدارانی رێكخراوی داعشەوە كراوەتە ئامانج.
بەپێی زانیاریەكان، دوای ئەوەی هاوكاری گەیشتووەتە خاڵەكە لە رێگەی موشەكێكەوە ئۆتۆمبێلێكی ئەو هێزە كراوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا 3 پۆلیس كوژراون و 4ی تر بریندار بوون.
لە ماوەی رابردودا هێرشەكانی چەكدارانی داعش بۆ سەر خاڵ و سەنگەرەكانی هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە عیراقیەكان زیادی كردووە و ژمارەیەك قوربانیان لێكەوتووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە