پەیامی کورد ... هونەرمەندێکی کورد لە خوراسان به هۆی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد
لە ماوەی چەندی ڕۆژی ڕابردوودا “ڕەحمان گەواهی” هونەرمەند و ژەنیاری دووتار لە شاری شێروان لە باکووری خوراسان، بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە لە تەمەن ٥٣ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ئەو هونەرمەندە خۆشناو و خۆشەویستەی ناوچەی خوراسانی باکوور، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە فستیڤاڵەکانی تایبەت بە مۆسیقا بەشداری دەکرد و حزووری بەرچاوی هەوبوو و ماوەیەک لەوەو پێش بە بەشداریکردنی لە نۆیەمین فستیڤاڵی نەتەوەیی ناوچەکانی ئێران، لە لایەن لێژنەی داوەرانی ئەو فستیڤاڵە ڕیزلێنانی وەگرت.
شایانی باسە کە “ڕەحمان گەواهی” لەو هونەرمەندە نیشتمانپەروەرانە بوو کە بۆ زیندوو ڕاگرتنی فەرهەنگ و هونەری کوردی، بە ئاوڕدانەوە لە کەسایەتییە مەزنەکانی ئەو ناوچەیە، خزمەتی زۆری بە هونەر و گەڵی کورد کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە