پەیامی کورد... کەنەدا؛ بە هۆی زریانەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ٩٠٠ هەزار ماڵ بێ کارەبا بوون
بەهۆی زریانە سەختەکانی کەنەداوە، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و چەندین زیانی ماددی و ژینگەییشی لێکەوتەوە.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە زنجیرەیەک زریان و ڕەشەبا ڕوویان لە باشووری ئۆنتاریۆ لە کەنەدا کرد و ئەمەش بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس و چەندانی تریش بەهۆی کەوتنە ژێر درەختە کەوتووەکان و ڕەشەبای بەهێزەوە برینداربوون.
هەر بە هۆی زریان و ڕەشەبای بەهێزەوە زیاد لە ٩٠٠ هەزار ماڵ بێ کارەبا بوون و ژینگەی کەنەداش لە لێدوانێکیدا ئاشکرایکرد، "ئەمە بارودۆخێکی تەواو مەترسیدارە بۆ ژیانی هاووڵاتییان، جگە لەوەی تەرزە بارینی زۆر بووەتە هۆی زیانگەیاند بە ماڵ و حاڵی هاووڵاتییان و برینداربوونی چەند کەسێک."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە