پەیامی کورد … بیرە نەوتێکی سەرگەڕان لەلایەن داعشەوە تەقێندرایەوە
بەپێی زانیارییەکان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 15-8-2021، چەکدارەکان بۆمبێکیان لە نزیک بیرەنەوتی ژمارە 87 لە گوندی سێبیران لە شارەدێی سەرگەڕان لە شارۆچکەی دوبزی سنووری پارێزگای کەرکووک، تەقاندووەتەوە.
بەهۆی تەقینەوەکەوە، بۆریی گواستنەوەی نەوتی بیرەکە شکاوە و نەوتێکی زۆر بە ناوچەکەدا بڵاو بووەتەوە.
تا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام گومان دەکرێ بۆمبەکە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە دانرابێتەوە.
دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و هێزە عێرقییەکان دەستیان بەسەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستاندا گرت و بەهۆی ناکاراییشیان، چەکدارانی داعش خۆیان رێکخستووەتەوە رۆژانە کردەی تیرۆریستی لەو ناوچانە ئەنجام دەدەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە