پەیامی کورد ... فەرماندەی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند : چاودێری کەشتییەکانی ئەمریکا لە کەنداو دەکەن
حوسەین خانزادی، فەرماندەی گشتی هێزی دەریایی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند : "چاودێری كەشتیەكانی سەرجەم ووڵاتانی دوژمن دەكەین، بەتایبەتی كەشتیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا".
ئاماژەی بەوەشکرد، " لە ساتی جوڵەپێكردنیانەوە لە پێگەكانی خۆیان، تا دەگەنە ناوچەكانی نزیك ئێمە چاودێری ئەو كەشتیانە دەكەین و وێنە و ئەرشیڤی سات بە ساتی رۆژانەی سەرجەم كەشتیەكانمان لایە كە دێنە ناو كەندا".
خانزادی رونیشیکردەوە، "چركە بە چركەی كاتی تێپەڕینەكانی سەرجەم كەشتیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و وڵاتانی هاوپەیمانی ئەو وڵاتە لای ئێمە هەیە". .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە