پەیامی کورد ... هەڵەبجە/ شەش کەس لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لە دەست دا
پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، دوو لە بریندارەکانی ڕوداوی هاتوچۆکەی هاوینەواری ئەحمەدا ئاوا بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا و بەمەش شمارەی کوژراوەکانی ئەو ڕووداوە گەیشتە ٦ کەس.
بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئەوەی دوانی دیکە لەو سێ بریندارەی کە لەروداوی هاتووچۆکەی هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوا گیانیان لەدەستدا، لەئێستادا ژمارەی بەرز بۆوە بۆ ٦ گیان لەدەستدان و یەک بریندار بوون.
ناوبراو وتیشی کە سەرنشینانی ڕوداوەکە دانیشتووی گەرەکی حوڕیەی بەغدان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە