زیاتر له‌ 255 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ لە هەرێمی کوردستان مینڕێژه‌

زیاتر له‌ 255 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ لە هەرێمی کوردستان مینڕێژه‌

پەیامی کورد... زیاتر له‌ 255 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ لە هەریمی کوردستان مینڕێژه‌

ده‌زگای مینی سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، قۆناغه‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له‌ ساڵی 2003ـه‌وه‌ دستیپێكرد، تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌.

جه‌بار مسته‌فا ره‌سوڵ، سه‌رۆكی ده‌زگای مین رایگه‌یاند، به‌ چه‌ندین قۆناغ ده‌ستكراوه‌ به‌ پاككردنه‌وه‌ و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینی سه‌رده‌مانی ناكۆكییه‌كانی به‌غدا و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، جه‌نگی 8 ساڵه‌ی ئێران – عێراق و شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش

سه‌رۆكی ده‌زگای مین روونیكرده‌وه‌، 776 كیلۆمه‌ترچوارگۆشه‌ مینی چێندراو له‌ كوردستان هه‌بوو، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هاوكاری رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌وڵیدا ئه‌و رووبه‌ره‌ كه‌مبكاته‌وه‌.جه‌بار مسته‌فا ره‌سوڵ، جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، له‌ ئێستادا 255 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان مینڕێژه‌، قه‌یرانی دارایی جیهانی كاری كردووه‌ به‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی پڕۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە