پەیامی کورد .... ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٩ی ٠٩ ی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە یۆنیدۆس كۆنتۆڤۆنیسیۆس باڵیۆزی یۆنان لە عێراق كرد.
لەو دیدارەدا كە ئیفتیمیۆس كۆستۆپۆلۆس كۆنسوڵی یۆنان لە شاری هەولێریش ئامادەی بوو، باڵیۆزی یۆنان لە عێراق پێزانینی هەبوو بۆ خەباتی دوورودرێژ و ڕۆڵی سیاسی سەرۆك بارزانی لە ئاستی عێراق و ناوچەكە و جیهان و لەشەڕی دژی تیرۆریستان و، هەروەها ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لە تێكشكاندنی داعش بەرز نرخاند. سەرسامیی خۆیشی بە سیاسەتی سەرۆك بارزانی و سەركردایەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند لە مامەڵەكردن لەگەڵ تەحەددیات و قەیران و بارودۆخە دژوارەكاندا.
لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە و پڕۆسەی سیاسی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆخی ناوچە كێشە لەسەرەكان ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو دیدارەدا ئاماژە بە بار و گوزەرانی جالیەی كوردی لە یۆنان و پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی یۆنان درا و، جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی یۆنان لە بوارە جیاجیاكاندا كرایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە